هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستاندكاری كورد سەردانی بەغدا دەكا

هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستاندكاری كورد سەردانی بەغدا دەكا
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست گەیشتوون، چاوەڕوان دەكرێ لە هەفتەی داهاتووەوە، پاش پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی نیسانی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، شاندی دانووستاندكاری كورد سەردانی بەغدا بكا.
وەك لە زانیاریەكاندا هاتووە، شاندی دانووستاندكاری كورد بۆ بەشداری كردن لە حكومەتی داهاتووی عێراق دكتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی ئێستەی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكایەتی دەكرێ.
"چاوەڕوانیش دەكرێ هەفتەی داهاتوو شاندەكەی كورد سەردانی بەغدا و وتوتوێژە فەرمیەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كورد دەست پێ بكا" بە پێی قسەی ئەو زانیاریانەی كە سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە.
Top