له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، په‌رله‌مان میوانداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: دانیشتنه‌كه تایبه‌ته و بابه‌تی ههناردنهكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كرێت.
دانیشتنه‌كه له هۆڵی په‌ناگیری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكاری حكوومه‌ت، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، دارایی و ئابووری و پلاندان پێكهاتووه.
