تیرۆریستان بەڵێندەرێکیان لە کەرکووک ڕفاند

تیرۆریستان بەڵێندەرێکیان لە کەرکووک ڕفاند
پۆلیسی كەركووك ڕایگەیاند؛ تیرۆریستان بەڵێندەرێكیان لە شارەدێی زاب لە باشوری كەركووك ڕفاندووە.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شارۆچكەو شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: شەوی ٣ لەسەر ٤ی حوزەیران لە شارەدێی زاب لە باشوری شاری كەركووك، چوار تیرۆریست کە ئۆتۆمبێلێكی بێ ژمارەی جۆری "كیا سپۆرت"‌یان پێبووە، بەجلو بەرگی سەربازییەوە هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی "ئسماعیل عەبدولڕەحمان جەدوع" و بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفاندووە.



ئەو هاوڵاتییە لە دایك بووی ساڵی ١٩٧٢وەو لە كەركووك و ناوچەكە بە كاری بەڵێندەرایەتیەوە خەریکە.
Top