ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه مووچه وه‌رده‌گرن
گه‌زیزه محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان، ئه‌وقاف، بازرگانی و پیشه‌سازی، پلاندانان، هه‌روه‌ها ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ و ژینگه‌و دیوانی چاودێری دارایی و ده‌زگای مین مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن.
راشیگه‌یاند: ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دوێنێ دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام هه‌مووی ته‌واو نه‌بووه‌و ئه‌مڕۆ ته‌واوكاری مووچه‌كانیان ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ش تا ئێستا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دواده‌كه‌وێت و بڕیاره له‌م یه‌ك دوو مانگه‌دا چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌پێی وته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان.
خه‌ندان
