لە جیاتی بەغدا، حكومەتی هەرێم بەرهەمی جۆی جوتیارانی هەرێم دەكڕێت

لە جیاتی بەغدا، حكومەتی هەرێم بەرهەمی جۆی جوتیارانی هەرێم دەكڕێت
حكومەتی عێراقی فیدرال بڕیاری داوه بەرهەمی جۆی جووتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەرنەگیرێت و بودجەیان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی بەغدا تەرخان كردووە كە جۆی جووتیارانی سنوری خۆیان لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بكڕنەوە و جووتیارانی هەرێمی كوردستانیان بێبەش كردووە.

لەمبارەیەوە د. ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەبارەی كڕینەوەی جۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014 روونی كردەوە:

بۆ ئەوەی جووتیارانی هەرێم زەرەرمەند نەبن، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی نەوت و گازی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بودجەی پێویستی بەدەستهێنا و ئەم كارەی لە ئەستۆ گرت بۆ پاڵپشتی جووتیاران و بەرهەمی جۆ لە هەرێمی كوردستان و جۆی جووتیاران بۆ ساڵی 2014 وەردەگرێتەوە .


Top