وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق: زیاتر له 50 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له هه‌رێمی كوردستانن
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبهارنی عێراقی رایگه‌یاند ، له ساڵی 2006 ه‌وه زیاتر له 40 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی چوونه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه زیاتربووه به‌هۆی شه‌ڕ و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه پارێزگای ئه‌نبار و به‌و هۆیه‌شه‌وه 11 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه روویانكردۆته شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیش ئه‌م ژماره‌یه له زیادبووندایه ، به‌ڵام وێرای ئه‌و باره ناله‌باره‌ی له‌رووی ئابورییه‌وه به‌هۆی برینی بودجه‌وه رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه و سه‌رباری ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری كوردستانی رۆژئاوا كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌كانی بۆ ئه‌و عێراقیانه دابینكردووه، كه له‌تاوی تیرۆریستان و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی شوینی خۆیان بهجیدههێڵن و رووده‌كه‌نه كوردستان.
