فه‌لاح مسته‌فا: هه‌تا خۆمان خاوه‌نی نه‌وتی خۆمان بین بێ كریاڕ نابین
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، بۆ کوردستان تى ڤى، فه‌لاح مسته‌فا دووپاتی کردەوە، "ئێمه کاره‌کانمان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى وڵاتدایه، بۆیه به مافى خۆمان ده‌زانین نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بکه‌ین." هاوکات دەڵێت، وڵاتانى ئه‌ورووپا له‌هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمی کوردستان هیچ کاردانه‌وه‌یێکى نه‌رێنیان نه‌بووه.
فه‌لاح مسته‌فا هه‌روه‌ها گوتى "کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و رۆژ دواى رۆژ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى زیاتر له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى کوردستان تێده‌گه‌ن."
فه‌لاح مسته‌فا ئه‌وه‌یشى گوت "له فرۆشتنى نه‌وت هیچ هه‌نگاوێکى ناده‌ستووریمان نه‌هاوێشتووه و به‌غدا مافى هه‌رێمى کوردستانى زه‌وت کرد و بودجه‌ى هه‌رێمی نه‌نارد."
له‌باره‌ى فرۆشتنى وهبوونی کڕیاریشەوە، گوتی، "نه‌وت بێ کڕیار نامێنێته‌وه."
له‌باره‌ى هه‌وڵ و هه‌ڵوێستى به‌غدایش فه‌لاح مسته‌فا جەختی کردەوە "ئه‌و هه‌وڵانه‌ى به‌غدا ده‌یدات بۆ راگرتنى پێشکه‌وتنه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه و له فرۆشتنى نه‌وت پاشگه‌ز نابینه‌وه."
