دكتۆره سوهه‌یله وه‌حده‌تی : ده‌بێت دۆسیی كوشتنی دونیای 15 ساڵ وه‌ك كوشتنی منداڵێك سه‌یر بكرێت
ئه‌كادیمست و چالاكوانی ژنان له‌سه‌ر ئاستی جیهان دكتۆره سوهه‌یلا وه‌حده‌تی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گۆڤاری گوڵان سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی منداڵێكی 15 ساڵ له‌كوردستان ده‌كات ، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكرێت ئه‌م پرسه هه‌روه‌ها به‌ساده‌یی تێپه‌رێت و ناكرێت ته‌نها وه‌ك كوشتنی ژنێك سه‌یر بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دونیا جیا له‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی 30 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره، له هه‌مانكاتدا ته‌مه‌نی یاسایی هاوسه‌رگیریشی ته‌واو نه‌كردووه، له‌مباره‌وه ده‌ڵێت:
(ئه‌مه ڕوداوێكی تراژیدیه كه په‌یوه‌سته به توندوتیژی خێزانیه‌وه. پانزه ساڵ پێش ئێستا، مناڵێك له دایك بوو و ناویان لێنا دونیا، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه ناویان نابێت چونكه دونیا بوو دایك و باوكی، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه دایك و باوكی ویستبێتیان باشترین دونیای بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن. ئێستا ئه‌و له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا و له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژراوه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و كه‌سێكی دو گیان بوو. چه‌ند یاسایه‌ك هه‌ن كه مناڵان له توندوتیژی ده‌پارێزن، به چه‌شنی ئه‌وه‌ی یاسا هه‌یه دژ به هاوسه‌رگیری مناڵانه. و هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ك ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و سه‌رزه‌نشت ده‌كرێت و یاساكانیش دژی توندوتیژین. به‌ڵام ده‌بێت یاسای توندتر هه‌بن بۆ پاراستنی مافه‌كانی مناڵان، چونكه مناڵان پتر ده‌كه‌ونه به‌ر زه‌بری توندوتیژی له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌و..
پێویسته په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ ڕێگه‌گرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی توندوتیژی خێزانی. پێویسته بودجه بۆ بواری په‌روه‌رده ته‌رخان بكات بۆ ڕێگرتن له‌م حاڵه‌ته، و پێویسته ئه‌م یاسایه له ڕێی سزاداری سه‌رپێچیكارانه‌وه جێبه‌جێ بكات. هه‌روه‌ها ده‌بێت شه‌لته‌ڕ هه‌بێت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ترسیان له پێشێلكاری و توندوتیژی خێزانی هه‌یه. پێویسته هاوكاری ئه‌م ئافره‌تانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆبن.
پێویسته یاسا توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و مناڵان وه‌ك تا‌وانێن بناسێنێت، و پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی سزا بدرێن. له‌م حاڵه‌ته‌دا، جگه له ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی پێویسته، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش دادگایی بكرێن و سزا بدرَێن كه كارئاسانیان كردووه بۆ هاوسه‌گیری نایاسایی مناڵێك. لێره‌دا ده‌توانین بڵیین كه به دڵنیاییه‌وه مێردی ئه‌و كچه بكوژه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته ئه‌و مه‌لایه‌ش دادگایی بكرێت كه هه‌ستاوه به كاری ماره بڕین و هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی پێكهێناوه. له هه‌مان كاتدا، ئه‌و دایك و باوكه‌ی ئێستا ته‌عزێبارن بۆ مناڵه‌كه‌یان، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه به‌رپرسیاریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه هاوسه‌رگیریه‌كیش نه‌بێت كه پێشوه‌خت ئه‌وان ڕێكیان خستبێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كچه‌ش خۆی ویستبێتی ئه‌و هاوسه‌رگیریه بكات، ئه‌وا پێویست بوو- ئه‌و دایك و باوكه- مناڵه‌كه‌ی خۆیان بپارێزن و ڕیگه نه‌ده‌ن ئه‌و هاوسه‌رگیریه ڕووبدات. ئایا له‌به‌رامبه‌ر پێدانی كچه‌كه‌یان به‌و پیاوه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌رگرتوه؟ به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاره‌شیان وه‌رنه‌گرتبێت، چۆن ده‌توانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه كچه چوارده ساڵه‌كه‌یان خۆی " ڕازی" بووه بۆ ئه‌وه‌ی بێته هاوسه‌ری دووه‌می پیاوێك كه سی ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره؟ چۆن ئه‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن و ئه‌م به‌رپرسیارێتیه له سه‌ر شانی خۆیان لابده‌ن؟)
