فه‌لاح مسته‌فا: وڵاتانى ئه‌وروپا له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان هیچ كاردانه‌وه‌یێكى نه‌رێنیان نه‌بووه‌

 فه‌لاح مسته‌فا: وڵاتانى ئه‌وروپا له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان هیچ كاردانه‌وه‌یێكى نه‌رێنیان نه‌بووه‌
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت دا بۆ كوردستان تى ڤى فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان گوتى ئێمه‌ كاره‌كانمان له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى وڵاتدایه‌ بۆیه‌ به‌مافى خۆمان ده‌زانین نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین هاوكات ئه‌وه‌شى راگه‌یاند وڵاتانى ئه‌وروپا له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان هیچ كاردانه‌وه‌یێكى نه‌رێنیان نه‌بوه‌ .

له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا فه‌لاح مسته‌فا گوتى هه‌تا خه‌ڵكى كوردستان خاوه‌نى نه‌وتى كوردستان بێت ئه‌وا بێگومان له‌بازاره‌كانى جیهانیش بێ كریارنابین .
فه‌لاح مسته‌فا هه‌روه‌ها گوتى" كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستخۆشی له‌ هه‌نگاوى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و رۆژ دواى رۆژ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى زیاتر له‌ هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان تێده‌گه‌ن.

فه‌لاح مسته‌فا ئه‌وه‌یشى گووت " له‌فرۆشتنى نه‌وت هیچ هه‌نگاوێكى نا ده‌ستووریمان نه‌هاوێشتووه‌ و به‌غدا مافى هه‌رێمى كوردستانى زه‌وت كرد و بودجه‌ى هه‌رێمی نه‌نارد.

له‌باره‌ى فرۆشتنى نه‌وتیش فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاند نه‌وت بێ كڕیار نامێنێته‌وه‌ .

له‌باره‌ى هه‌وڵ و هه‌ڵوێستى به‌غداش فه‌لاح مسته‌فا گووتى " ئه‌و هه‌وڵانه‌ى به‌غدا ده‌یدات بۆ راگرتنى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ و له‌ فرۆشتنى نه‌وت پاشگه‌ز نابینه‌وه‌.
Top