روونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەسەر پچڕانی كارەبا
دیار بابان، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوو هۆكار هەن بۆ ئەو كێشانەی لەم چەند رۆژەدا بەرەوڕووی كارەبا بوونەتەوە و یەكەمیان ئەو گەرمایەی لەم چەند رۆژەدا رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و لەو ساتەوەختەدا دوو تۆرباینمان لە وێستگەكانی چەمچەماڵ لە سلێمانی و وێستگەی غازی هەولێر ،بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە لەكار كەوتوون كە هەردووكیان بە هۆی یەك كێشەی تەكنیكیەوە راوەستاون."
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوە دەكات ، كە سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو دوو وێستگەیەن و گوتی"ئێستا كۆمپانیا كاریان تێدا دەكات بۆ ئەوەی كێشەكە چارەسەر بكرێت،كە دەرچوونی ئەو دوو وێستگەیە لە دابینكردنی كارەبا واتە لەدەستدانی زیاتر لە 210 بۆ 220 مێگاوات كارەبا،كە ئەمە كاریگەرییەكی زۆری كردووەتە سەر سیستەم و بووەتە هۆی تێكدانی بەرنامەكە".
سەبارەت بە بەرنامەی پێدانی كارەبا لە وەرزی گەرما، دیار بابان رایگەیاند"ئێمە چاوەڕێ دەكەین لە وەرزی گەرمای ئەمساڵدا 20 بۆ 22 كاژێر كارەبا دابین بكەین بۆ هاووڵاتیان، بەڵام ئەگەر كێشەیەكی تەكنیكی لەم شێوەیە نەیەتە پێشەوە بۆ تێكدانی بەرنامەكە".
ووداو
