كەركووك... تیرۆریستان دووبرایان كوشت

كەركووك... تیرۆریستان دووبرایان كوشت
پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك ڕایگەیاند" لە شارەدێیی ڕیازی سەر بەشاری كەركووك تیرۆریستان هێرشیان كردە سەر دوو براو كوشتیان.


سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " تیرۆریستانی بەناو گروپی داعش دووبرایان تیرۆركرد لە شارەدێی ڕیاز لە باشوری شاری كەركووك بەناوەكانی ڕافع كەریم حەمید كە تەمەنی 17 ساڵانەو ئەو یتریان حەسیب كەریم كە تەمەنی 10 ساڵانە , تیرۆریستان ئۆتۆمبێلێكی تویتا دێر ڕەنگی سوریان پێبووە و پاش ئەنجامدانی كارەكەیان بەورو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون .
Top