سێشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ ده‌درێت

سێشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ ده‌درێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، بۆ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ش مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئایاری‌ چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌، رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ (دووشه‌ممه‌ 2ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014 ) ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.

به‌پێی راگه‌یندراوێك‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌، بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ تاكو پێنج شه‌ممه‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ لای خواره‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:

پلان دانان
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
پیشه‌ سازی‌ وبازرگانی‌
ئه‌و قاف و كارو باری‌ ئاینی‌
سامانه‌ سروشتیه‌كان
دارایی‌ و ئابووری‌
دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌
وه‌ هه‌روه‌ها ده‌سته‌كانی‌(مافی‌ مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌، ده‌ستپاكی‌، له‌گه‌ڵ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌زگای‌ مین.





خه‌ندان
Top