پارەی فرۆشتنی نەوت دەگاتە ھەرێمی کوردستان
دلشاد شەعبان پەرلەمانتاری پارتی وجێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: پارەی فرۆششتنی نەوت دەگاتە ھەرێمی کوردستان، گوتیشی: ئەو نەوتەی ئێستا دەفرۆشرێت دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیلە، پارەکەی لە ھالک بانک لە تورکیا ھەڵدەگیرێت، پارەکە لە ئەوروپاوە دێتە ئەو بانکەی تورکیا، پاشان دێتە بانکێکی ھەرێمی کوردستان.
لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە فەرمی دەستی بە فرۆشتنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە کردوە.
جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی گەیشتنی پارەی نەوتی فرۆشراو، گوتی: بە پێی زانیاریەکانم لەو مانگە پارەی فرۆشتنی نەوت دەگاتە ھەرێمی کوردستان، چونکە بەھۆی رۆتینات گەیشتنی پارەکە لە ئەوروپا بۆ ھالک بانک کەمێک دوا دەکەوێت.
شەعبات جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە ئەو نەوتی کوردستان، بە نرخی جیھانی دەفرۆشرێت کە لە نێوانی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٠٥ دۆلارە، گوتیشی: رۆژی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان کۆدەبێتەوە و زانیاری زیاتر لە بارەی فرۆشتنی نەوت دەخاتەڕوو.
