منداڵێک لە کاتی چوون بۆ ئاهەنگی رۆژی جیهانی منداڵان لە کەلار گیانی لە دەستدا

منداڵێک لە کاتی چوون بۆ ئاهەنگی رۆژی جیهانی منداڵان لە کەلار گیانی لە دەستدا
لە کاتی چوون بۆ ئاهەنگی رۆژی جیهانی منداڵان، سەیارەیەک لە شارەدێی ڕزگاری لە منداڵێکی تەمەن دە ساڵانی داو کوشتی.


مولازم كارزان مەجید بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بەیانی ئەمرۆ لە شارەدێی رزگاری، ئۆتۆمبیلێك لە منداڵێكی تەمەن دە ساڵانی دا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.


شایەتحاڵێكی رووداوەكە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گووت: ئەو منداڵە ناوی "حاتەم كەریم"ە و خۆی ئامادە کردبوو بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان بەشداری لە ئاهەنگێک لەسەنتەری پاراستنی منداڵانی شارەدێیەكە دا بکات، بەڵام لە شەقامێكی نزیك سەنتەرەكە ئۆتۆمبیلیكی سپی جۆری سیراتۆ لێیدا.


بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان گووتی: پێش نیوەرۆی ئەمرۆش، لە سەر رێگای كەلار – گردەگۆزینە، سێ ئۆتۆمبیل پێکیان دادا و دوو هاووڵاتی بە سوكی برینداربوون.
Top