لە دووز تیرۆریستان كەسێكیان ڕفاند و دووكەسیشیان بریندار کرد

لە دووز تیرۆریستان كەسێكیان ڕفاند و دووكەسیشیان بریندار کرد
پۆلیسی دووز ڕایگەیاند" تیرۆریستانی سەر بەگروپی داعش کەسێکیان لەخێزانێکەوە رفاند و دووکەسی دیکەی خێزانەکەیان بریندار کرد.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دووز بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: شەوی رابردوو، تیرۆریستانی گروپی تیرۆریستی داعش لە گەڕەكی عەسكەری هێرشیان کردە سەرماڵێك و یەكێك لە كوڕەكانیان ڕفاند و پاشان بۆمبێكی چێنراو لە ماڵەكەدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو ئافرەت بریندار بوون و پاش گەیشتنی تیمەكانی فریاكەوتن بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .


سەرچاوەكە گوتی: تیرۆریستان دوو ئۆتۆمبێلیان پێ بووە كە دانەیەكیان لە جۆری تویتا دەبڵ و ئەویتریان ئۆپڵ بووە و پاش ئەنجامدانی كردەوەكەیان كوڕی ماڵەكەیان بردووە و بەرو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون .
Top