ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی حوزەیرانی 2014، مووچه‌ی مانگی ئایاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان خه‌رج ده‌كرێت.

گه‌زیزه‌ محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له‌ سلێمانی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یەکشەممە له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون ده‌درێت.

له‌باره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه‌ وتی: "تا ئێستا نازانین سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی چی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ ده‌درێت، ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌یه‌".

خه‌ندان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ به‌رده‌ست نه‌بوو.








خەندان
Top