مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جێگرى سكرتێری گشتى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى (ی.ن.ك) كرد
هه‌ڤاڵان جێگرى سكرتێری گشتى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان..
به‌بۆنه‌ى (39) هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كى گه‌رمى خه‌بات وتێكۆشان له ئێوهوئهندامان ولایهنگرانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌رده‌م بێ‌وچان به‌رده‌وام بن له خه‌بات وتێكۆشانتان بۆ سه‌رخستنى ئه‌زموون ودۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانمان.
له كاتێكدا كه ئه‌و یاده به‌رز ده‌نرخێنین و خه‌بات و فیداكاری و قوربانیدانتان به‌هه‌ند ده‌گرین، جه‌خت ده‌ینه‌وه سه‌ر هاوخه‌باتى و یه‌كریزیمان و هاوگوتارى ته‌واوى پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و دابینكردنى ئارامیی و ئاسووده‌یی و پته‌وكردنى ته‌بایی و برایه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دیهێنانى گشت ئامانجه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان و بونیاتنانى ئاینده‌یه‌كى هه‌میشه گه‌ش ورۆشن بۆ گه‌له‌كه‌مان.
هیوادارین یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتی، ده‌رفه‌ت و هانده‌رێك بێت بۆ درێژه‌پێدانى هه‌مان رۆحیه‌تى هاوپه‌یمانییه‌تى و به‌رپرسیاریه‌تى مێژوویی و هه‌ماهه‌نگى زیاتر بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپ وتهگهرهكانى به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى سیاسی و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ى ئێراقى فیدراڵ‌دا و دابینكردنى گشت مافه ره‌واكانمان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا هیواى زوو چاكبوونه‌وه و ته‌ندروست باشى بۆ هه‌ڤاڵى به‌ڕێز (مام جه‌لال) سكرتێرى گشتى یه‌كێتیه‌كه‌تان ده‌خوازین و ئومێده‌وارین له داهاتویهكى نزیكدا به خاك و وڵاتى كوردستان شادبێته‌وه..
جارێكى دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ....
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
31/5/2014
