ئاگرێک لە چیاکانی سنوری سکتان دەکەوێتەوە

ئاگرێک لە چیاکانی سنوری سکتان دەکەوێتەوە
ماوەی چەند کاتژمێرێکە ئاگرێک لە چیاکانی سنوری شارەدێی سکتانی سەر بە شارۆچکەی کۆیە کەوتۆتەوە و لایەنەپیەوەندارەکانیش لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکرنی دان.



بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی کۆیە نەجات حەمید،بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو ئاگرە لە چیای پشت گوندی کاموسەک کەوتوەتەوەو بەھۆیەوە ١٠٠ دۆنم پوش و رەزو دارستانی سنورەکە سوتاوە.

گوتیشی: ھۆکاری ئاگرەکە کەسێک بووە ویستویەتی ھەندێ پاشماوەی ئاژەڵەکانی بسوتێنێ و لەوەوە تەشەنەی کردوەو ئەو ئاگرەی لێکەوتوەتەوە.

باسی لەوەشکرد: بەھاوکاری ھێزەکانی پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوەی سنورەکە توانرا دوای چوار کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترشۆڵ بکرێت.

ھێمای بۆ ئەوەشکرد: ئێستا ئەو ھاوڵاتیەی کە تۆمەتبارە بە کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوەو دەیدەینە دادگا.
Top