راگەیاندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی توندوتیژی دژ بە ژنان
دواترین حالەت کە هی دونیایە، لەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت کە لە ئەرکیدایە لە کێشەی لەو جۆرە بکۆڵێتەوە. بەبێ لایەنگیری لەو حاڵەتە، کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی خۆی دووپات دەکاتەوە لەبەرامبەر پاراستنی ئافرەتانی کوردستان لە توندوتیژی، و بە سزا گەیاندنی یاسایى تاوانباران بە تووندترین شێوە و بەبێ هیچ بیانوویەک هۆکارەکانی بەرەچاو وەرناگیرێن.
ئەمڕۆ سەرۆکی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، لە لێدوانێکدا وتی: ''وەک پرنسیپ، ئێمە دژی گشت جۆرە توند و تیژیەکین دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان. ئێمە لە هەرێمی کوردستان، وە بەندە، وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر بەدڵنیاییەوە پێتاندەڵیم کە ئێمە زۆر بەتووندی مەحکومی ئەو حادیسەیە دەکەین و ئیدانەی دەکەین''.
وهەروەها وتی: ''بەڕاستی ئەمە دوورە لە هەموو نەریتێک، نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینی. لەبەر ئەوە ئەوەی کە من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە جیدی بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسەو کەیسەکانی تریش دەکات. وە جدیە لەوەی دەبێت حەدێک دابنرێت بۆ مەسەلەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان وە هەموو ڕێگەیەک دەگرێتەبەر بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران وە هێنانیان بۆ بەردەم دادگا''.
