نێچیرڤان بارزانی له په‌رله‌مانى كوردستان قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان شیكرده‌وه
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند كه كارى وه‌به‌رهێنان له بوارى نه‌وت دا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستوورییه و ئه‌وه‌ى كه كردوومانه مافى ده‌ستوورى خۆمانه و هیچ بڕگه‌یه‌ك نییه كه ته‌نها سۆمۆ نه‌وت بفرۆشێت و ده‌مانه‌وێت دلنیا بین كه ئه‌وه‌ى له به‌غدا وه‌رده‌گرین مافى خۆمانه و به‌غداش هه‌میشه هه‌وڵى داوه كارتى بودجه دژ به هه‌رێمى كوردستان به‌كاربهێنێ. هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه و دواى دوو ساڵ له دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا پرۆتۆكۆلێكمان له‌گه‌ڵ توریكا ئێمزاكرد كه مافى ده‌دات به هه‌رێمى كوردستان نه‌وت هه‌نارده بكات . سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نێچیرڤان بارزانی گوتی تا ئێستا ده له‌سه‌دا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه نێردراوه نه‌ك حه‌ڤده له‌سه‌دا و به‌غدا رێگا به هه‌رێم نادات به‌شدارى له دارشتنى بودجه‌دا بكات . سه‌باره‌ت به ناردنی نه‌وتی هه‌رێم و كاردانه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌غدا پێشنیازى هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنى 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا له رێگاى سۆمۆوه ره‌تكرده‌وه و گۆتی ئێمه هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه .
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: سیی ملیار دۆلارمان پێویسته بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى كوردستان و نێچیرڤان بارزانی هیواشی خواست كه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌پێی یاسای ژماره پێنجی ساڵی دوو هه‌زار و سێزده ماده‌ی شه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌وتمان هه‌نارده كردووه.
