وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێ‌ لەسەر وانەی پەڕینەوە دەردەكات

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێ‌ لەسەر وانەی پەڕینەوە دەردەكات
لە ئاگاداركردنەوەیەكدا پەروەردەی رانیە سەرجەم قوتابخانە بنەرەتیەكان و خوێندنگا ئامادەییەكان ئاگاداردەكاتەوە كە لەوانـــــەی پـــــەریــــــنەوەدا دەتوانن سود لە نمرەی بڕیار وەربگرن.



دەربارەی تازەترین بریار و هەڵوێستی وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی پەرینەوەی قوتابیان و خوێندكاران بە سیستمی بــریــار، " شــۆرش عــزیــز " سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەی دڵنیایی و جۆری لە پەروەردەی رانیە بە پەیامنێری راگەیاند، ، سەبارەت بە وانەی پەرینەوە بۆ ئەم ساڵ سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی پۆلە ناكۆتاكان دەتوانن سود لە نمرەی " بریار " وەربگرن بۆ بابەتی پەرینەوە واتا بۆگەیاندنی نمرەكانیان بە ( 40 ) نمرە ، لە خولی یەكەم و خولی دووەم.

گوتیشی،، ئەو بریارە قۆناغی نۆیەمی بنەرەتی ناگرێتەوە چونكە ئەوان تاقی كردنەوەی نیشتمانیان هەیە ،هاوكات قوتابیانی پۆلی داوانزەش ناگرێتەوە چونكە ئەوانیش تاقیكردنەوەی وزاریان هەیە.

ئەو بڕیارە نوێیە لە كاتێكدایە كە ساڵانی پێشوو 5 نمرەی بڕیار تەنها بۆ ئەو وانانە بوو كە قوتابیەكە دەیتوانی بۆ نمرەكانی 45 تا 49 سودی لێوەربگرێ‌ و نمرەی وانەی لە 40 كەمتری دەبوە كەوتوو و دەبوایە خولی دوەم تاقیكردنەوەی لێكردبایەوە ئەگەر 40 ی هێنابایە دەپەڕیەوە لەو نمرەیە كەمتر بوایە بەكەوتوو هەژمار دەكرا لەو ساڵەدا، بەڵام ئێستا هەر قوتابیەك 35 – 39 نمرەی لە وانەیەك هەبێت بە 5 نمرەی بڕیار دەكاتە 40 و لەوێشەوە دەبێتە 50 نمرەو دەپەڕێتەوە.
Top