مەحمود عوسمان: ئەمەریکا هەر له سەرەتاوه زۆرتر پشتی بەغدا دەگرێت تا هەرێمی کوردستان

مەحمود عوسمان: ئەمەریکا هەر له سەرەتاوه زۆرتر پشتی بەغدا دەگرێت تا هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لیستی فراکسیۆنی کوردستانی دەڵێت، فرۆشتنی نەوت به سەربەخۆیی لەلایەن هەرێمی کورستان باشه، بەڵام بەمشێوەی ئێستا هەڵەیه.

"مەحمود عوسمان" سەبارەت فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوه به ئاژانس و رادیۆ پەیامنێری راگەیاند: ئەمەریکا هەر له سەرەتاوه هەر وابووه به چاوی یەکپارچە سەیری عێراقی کردووه و زیاتر حیساب بۆ ناوەند دەکات و پێشتریش رازی نەبووه هەرێمی کوردستان بێ‌ڕەزامەندیی بەغدا نەوت بفرۆشێت، ئەمەش چەندین جار دووباره بێتەوه.

دکتۆر مەحمود گوتی: پێم‌باشه هەرێمی کوردستان به شێوەی سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، بەڵام بەبڕوای من تورکیا جێگەی متمانه نییه و ناکرێت پشتی پێ‌ببەسترێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی: هەرێمی کوردستان سەدا١٧ی بودجەی عێراقی پێدەگات و لەو نەوتەی دەشیفرۆشێت، سەدا١٧ی هی هەرێمی کوردستانه ئەویش دوای ئەوەی پارەکەی له بانکێکی تورکیا هەڵدەگیرێت و تورکیا به کەیفی خۆی مامەڵه بەم پارەیەوه دەکات و بەمشێوەیه ئێمه دەکەوین ژێر رەحمەتی تورکیا، ئەوەشم پێ هەڵەیه.
Top