یەکێتی زانایان بەیاننامەیەک لەسەر کوشتنی ژنە 15 ساڵانەکە بڵاودەکاتەوە
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە داوا دەکات" به‌دواداچوونی ورد بۆ رووداوی کوشتنی ئەو ژنە 15 ساڵانە بکرێت و بكوژە‌كه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م كاره دڕندانه‌یه بوون به سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌ن."
دنیا ناوی ئەو كچە تەمەن 15 ساڵانەی ناحیەی كەلەكچی پارێزگای دهۆكە كە لەلایەن مێردە 45 ساڵییەكەی لە حاڵەتێكی تەمومژاویدا كوژراوە و جەستەی شێوێندراوە، پیاوەكەش دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە هەڵاتووە.
لە راگەیەندراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هاتووە "له رێگه‌ی هه‌واڵه‌كانه‌وه هه‌واڵی كوشتنی ژنێكی منداڵی ته‌مه‌ن (15) ساڵان بڵاوكرایه‌وه، كه به شێوازێكی زۆر دڕندانه له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژراوه.بە تووندی ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌م ئافره‌ته ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی به‌م شێوازه دڕنده‌و نامرۆڤانه‌یه، كه له هیچ یاسا‌و رێسایه‌كی ئاسمانی‌و زه‌مینی جێگه‌ی نابێته‌وه."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا داوای لێکۆڵینەوەی ورد و جیدی دەکەن "بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌م كاره بوونه‌و، كچێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵانیان سه‌ر به هه‌وێ له كه‌سێكی زۆر له خۆی گه‌وره‌تر ماره كردووه، پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له ماره‌كردنه‌كه هه‌بووه، چ كه‌سێك به‌ناوی (مامۆستای ئایینی) ئه‌م كاره‌ی كردبێت، یان هه‌ر دادگایه‌ك له هه‌ر شوێنێك ئه‌م كاره‌ی كردووه، به سزای راسته‌قینه‌یان بگه‌ن و ببنه په‌ندیش بۆ هه‌ر كه‌سێك جورئه‌ت بكات هه‌نگاوی له‌م شێوازه بهاوێژێت".
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پێیانوایە ماوه‌یه‌كه كوشتنی به ناهه‌ق به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و خه‌ریكه وه‌كو دیارده‌یه‌كی لێدێت "هه‌ر بۆیه ماوه ماوه ده‌بینین به‌ناوی شه‌ڕە‌ف و هه‌ر بیانوێكی دیكه خه‌ڵكی ده‌كوژرێت و رۆژانه هه‌واڵی كوشتنی ژنان‌و پیاوان‌و كه‌سانی بێ‌تاوان ده‌بیستین، ئه‌وه‌ش دیاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سزاكانی سه‌ر بكوژە‌كان له‌م ئاسته نینه رێگه له كوشتن بگرن."
لە کۆتایی ئەو راگەیەندراوەدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی داوا لە په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات "پێداچوونه‌وه به یاساكان بكه‌ن‌و، سزادانی بكوژان هه‌مواربكرێته‌وه، به شێوازێك رێگه له كوشتن بگرێت. لەلایەن خۆشمانەوە وەکو یەکێتی زانایان ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکین بۆ رێگرتن لە مرۆڤکوژی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە."
رووداو
