تۆمەتبارێکی دیکەی کەیسی ئەنفال دەستگیرکرا
ئه‌حمه‌د مه‌جید، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى رێكخراوى كوردۆسایت چاك له گه‌رمیان، به تۆڕی میدیایى رووداوى راگه‌یاند "هێزه‌كانی پۆلیس داواكراوێكی كه‌یسی ئه‌نفال، كه ناوی له لیستی 258 داواكراوەکەی ئه‌و كه‌یسه‌دا هاتووه، ده‌ستگیركرا".
گوتیشى "ئه‌و تۆمه‌تباره ناوی (ع. ح.د)ه دانیشتووی قه‌زاى خانه‌قینه، پێده‌چێت له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌ستى له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا هه‌بووبێت و دهشتگوترێت پله‌دار بووه".
پێشتریش له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگای كفری، تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی هەمان كه‌یس به‌ناوی (ت. و. ب) ده‌ستگیركرا، کە لە سەردەمی بەعسدا مەفرەزە خاسە بووە.
ئه‌مه دووه‌م ده‌ستگیركراوه له ناوى ئه‌و داواكراوانهى كه دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق له مانگى ئابی 2010 به‌لیستێك ئه‌و ناوانه‌ى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆش له‌به‌رامبه‌ر دهستگیرنهكردنى ئه‌و داواكراوانه كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كانى گه‌رمیان گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ى گه‌رمیان رێكخست.
رووداو
