سەفین دزەیی: كۆمیتەیەكی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا دروستدەكرێت
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاند، شاندەكە دوای كۆبوونەوە گشتییەكان، بەسەر سێ گرووپ دابەشبوون و هەر گرووپەی لەگەڵ هاوتاكەی خۆی كۆبووەتەوە.
گوتیشی "هەندێك لە وەزیرەكان لە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپا كار و ئەركیان هەیە و دوای راپەڕاندنی كارەكانیان دەگەڕێنەوە كوردستان".
دزەیی هەروەها رایگەیاند كە بڕیاری ئەوە درا كۆمیتەیەكی هاوبەش دروستبكرێت بۆ پێداچوونەوەی ئەو بڕگانەی لەرووی پرەنسیپەوە گفتوگۆی لەسەر كراوە، "بەتایبەتی رێككەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتن واژۆ كرا كە هاوكاری زیاتر لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستانو حكومەتی بەریتانیادا هەبێت".
لە بارەی ئەركی لیژنەكەش گوتی "ئەو كۆمیتەیە كاری ئەوە دەبێ كە لە بەرزترین ئاستدا پێداچوونەوە بە كارەكان بكات و هەندێك بیرۆكە پێشكەش بكات و بەریتانیا دەتوانێ چی بكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان چۆن پێشوازی لێدەكات".
رووداو
