ژمارەیەک گەڕەک و گوندی هەولێر کارەبایان کەمدەبێتەوە

 ژمارەیەک گەڕەک و گوندی هەولێر کارەبایان کەمدەبێتەوە
بەپێی بەیاننامەیەکی راگەیاندنی کارەبای هەولێر، ژمارەیەک گەڕەک و گوندی سنووری پارێزگای هەولێر کارەبایان کەمدەبێتەوە.

بەیاننامەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە تۆڕی میدیایی رووداو، ئاماژەی بەوەداوە، کە بەهۆی "كاركردن لە وێستگەی پارك بۆ چاكسازی بۆ هاوینی داهاتوو"، ژمارەیەک گەڕەک و گوندی سنووری پارێزگای هەولێر لە رۆژی 21.5.2014ـەوە بۆ ماوەی 6 رۆژ کارەبایان کەمدەبێتەوە.

ئەو گەڕەکانەی کارەبایان کەمدەبێتەوە:

عەنكاوە، 32ی پارك، بەختیاری، وەزیران، كورانی نوێ، گوڵان سیتی، شوقەكانی زەكەریا، شوقەكانی فەرمانبەران، كۆمەڵگای هەولێری سەردەم، سەر شەقامی 60 مەتری و گوندی ئینگلیزی.

ئەو گوندانەی کارەبایان کەمدەبێتەوە:

ئاشۆكان، دارەبەنی هەركی، گەزنە، بەرحوشتر، سەیدان، خرابەدراو، سەركەور، قوڕەبەگ، گردی ماوان، قەپەكیان، هەردوو گوندی رەشوان، خاروان، وسومەریان، جەباراوە، بەحركە، جەژنیكان، گرد ئارەق، كۆمەڵگای جەژنیكان، قادراوە، كەمپی ئاوارەكانی رۆژئاوا، گردەچاڵ، شاخۆلان، دارەبەن.









رووداو
Top