نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵهبانی بۆ پێكهێنانی حكومهت ناونران
نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی 99 پەرلەمانتار وەك سەرۆكی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناونراو تەنیا شوان قەڵادزەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی پێ نەدا.
قوباد تاڵەبانی، كاندیدی یەكێتی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی 78 پەرلەمانتار بۆ ئەو پۆستە ناونراو دیسان شوان قەڵادزەیی دەنگی بەویش نەدا و هەروەها چەند ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان و یەکگرتوو دەنگیان پێ نەدا.
یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بە زووترین كات ناوی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی بكات و مەرسوومێكیان بۆ دەربكات تاوەكو دەست بە پێكهێنانی كابینەی هەشتەم بكەن.
رووداو
