دوز... بەنارنچۆك هێرش دەكرێتە سەرماڵێك
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شارۆچكەی دوز بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " چەند چەكدارێك لە گەڕەكی جەمیلەی شارۆچكەی دوز بەنارنچۆك هێرش دەكەنەسەر ماڵی هاووڵاتیەك و كەسێك لە ئەندامی خێزانەكە بریندار دەكەن جگە لەوەی زیانێكی زۆر دەگەیەنن بە ماڵی هاووڵاتیەكە و پاش ئەنجامدانی كارەكەیان چەكدارەكان هەڵدێن و بریندارەكەش لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دوز بۆ چارەسەر كردن.
