به پێى سیسته‌مى نوێى كۆمیسیۆن، ژماره‌ى كورسییه‌كانى پارتى كه‌مى كردووه نه‌ك ده‌نگه‌كانى
چاوه‌ڕوان ده‌كرا پارتی لانی كه‌م بگاته 34 كورسی، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ 25 كورسی كه‌میكردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كورسیه‌كانی كه‌می كردووه .
له‌رووی ده‌نگه‌وه، ئه‌گه‌رچی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشان واتا زیادى كردووه، به‌ڵام سیسته‌مه‌كه ده‌نگێكی زۆری پارتی فه‌وتاندووه، بۆیه ده‌بینین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه به جیاوازیه‌كی كه‌م، پارتی زۆرینه‌ی هێناوه و كورسیه‌كانیشی له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، له‌پێشه، چونكه به‌پێی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی پارتی نه‌فه‌وتاوه.
