له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كاندا هه‌ر كه‌سێك ته‌قه بكات ده‌ستگیرده‌كرێت
ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی بن و به هیچ شیویه‌ك بشێوی دروست نه‌كه‌ن و نه‌بنه هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و بێزاركردنی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان چ به ته‌قه‌كردنبێت یان دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له جێگا گشتیه‌كان.
وتیشی: هه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌ی خۆشی بكات ئه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و خۆشی رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێت .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه وتی: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ده‌وامی ئاسایدان رێگه‌یان پێده‌درێت چه‌ك هه‌ڵبگرن، به‌ڵام كارمه‌ندێك له‌ده‌وامدا نه‌بێت و چه‌ك هه‌ڵبگرێت ئه‌وه ئیجرائاتی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاشكرایكرد كه‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌ت دراوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئۆتۆمبێلی جام تاریكیان پێه له‌وماوه‌یه به‌دواوه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیاندا ده‌گیرێت .
PUKmedia
