بەشداری هەموو لایەنەكان لە حكومەتدابنەمای یەك گوتاری و یەكڕیزیی هەمووانە بۆ پرسە چارەنووسسازەكان

بەشداری هەموو لایەنەكان لە حكومەتدابنەمای یەك گوتاری و یەكڕیزیی هەمووانە بۆ پرسە چارەنووسسازەكان
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان دڵشاد شەهاب ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرسیارێكی گۆڤاری گوڵاندا. كه ئێستا یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار كراوەتەوە، ئایا تا چەند ئەم هەمواركردنە پرۆسەكە خێرا دەكات؟ لە وڵامدا گوتی:
ئەگەر لە لایەنە یاساییەكەیەوە دەست پێبكەم، دیارە یاسا كۆنەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێكی رەنگدانەوەی واقیعی كۆنی سەردەمی پەنجا بە پەنجای نێوان پارتی و یەكێتییە، ئەو رێككەوتنه راستە كۆمەڵێك دەسكەوتی باشی هەبووە، بەڵام كۆمەڵێك لێكەوتەشی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، بۆیە ئاساییە بۆ ماوەیەك رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان بكرێت، بەڵام مانەوەی بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لەناو یاساكاندا، ئەمە لە خۆیدا شتێكی لاسەنگە و رەنگدانەوەی نەرێنی بەسەر ئاییندەی هەرێمیشەوە دەبێت، بۆیە بەپێی ئەم هەمواركردنە ناونانی سەرۆكی حكومەت بە تەنیا دەبێت، هەروەها ماوەی نێوان ناونانی لەلایەن پەرلەمانەوە و راسپاردنی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە نابێت كراوەبێت و بە 30 رۆژ دیاری كراوە.
هەروەها دڵشاد گوتی: ئەگەر لە لایەنە یاساییەكەیەوە دەست پێبكەم، دیارە یاسا كۆنەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێكی رەنگدانەوەی واقیعی كۆنی سەردەمی پەنجا بە پەنجای نێوان پارتی و یەكێتییە، ئەو رێككەوتنه راستە كۆمەڵێك دەسكەوتی باشی هەبووە، بەڵام كۆمەڵێك لێكەوتەشی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، بۆیە ئاساییە بۆ ماوەیەك رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان بكرێت، بەڵام مانەوەی بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لەناو یاساكاندا، ئەمە لە خۆیدا شتێكی لاسەنگە و رەنگدانەوەی نەرێنی بەسەر ئاییندەی هەرێمیشەوە دەبێت، بۆیە بەپێی ئەم هەمواركردنە ناونانی سەرۆكی حكومەت بە تەنیا دەبێت، هەروەها ماوەی نێوان ناونانی لەلایەن پەرلەمانەوە و راسپاردنی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە نابێت كراوەبێت و بە 30 رۆژ دیاری كراوە.
شایانی باسە دڵشاد شەهاب گوتی: پێش ئەوەی شاندی دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دابمەزرێت، پارتی سیاسەتی خۆی بۆپێكهێنانی حكومەت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری لەسەر داوە، بەوەی دەرگا لەبەردەم هێز و لایەنەكان واڵایە بۆ ئەوەی بەشداری لە كابینەی هەشتەم بكەن، ئەم بڕیارەش لە روانگەی ئەو قۆناخە هەستیارەی كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت بڕیاردراوە، دوای ئەمە دەست بە كۆبوونەوە كراوە لەگەڵ هەموو لایەنەكان، بۆ ئەوەی یەكڕیزیی ماڵی كوردستان بپارێزین، لەم چوارچێوەیەدا هەر لەسەرەتاوە ئەفەزلییەتێك دراوە بە یەكێتی لەبەر ئەوەی ئێمە رێككەوتنێك لە نێوانماندا هەبووەو...
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (977)
Top