لە هێرشێکی تیرۆریستی لە شارەدێی ریاز هاووڵاتییەک کوژرا
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شارۆچكەو شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ لە هێرشێکی چەکداری تیرۆریستان بۆ سەر ماڵێک لە شارەدێی ڕیاز هاووڵاتییەک دەکوژرێت.
تەرمی هاووڵاتیەكە بۆ پزیشكی دادوەری گوازراوەتەوە.
شارە دێی ریاز دەکەوێتە باشوری شاری كەركووك.
