پارتی بۆ پەچەدەکە: كاری سەرەكیتان ئەوەیە رێگە لە سەركەوتنەكانی گەلی كورد بگرن
له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه بێسووده‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌وانه كێن؟ و به چ حه‌قێك رێگه به خۆیان ده‌ده‌ن قسه بكه‌ن و چه‌واشه‌كاری له دژی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن؟ تاقمێك كه مۆڵه‌تی كاری سیاسی نیه و كلكێكی په‌كه‌كه‌یه بۆ تێكدان و چه‌واشه‌كاری له باشوری كوردستان به چ مافێك دێت و گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌بێ پرسیاریان لێ بكرێ كه ئێوه كێن؟ دروستكراوی ده‌ستی كێن و بۆچی دروست كراون؟ ئێوه و په‌كه‌كه چ ده‌ستكه‌وتان بۆ گه‌لی كورد هه‌بووه؟ جگه له تێكدان وشێواندن و چه‌واشه‌كاری و دروستكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی رزگارییخوازی كوردستان، چیتان كردووه؟، بیرتان چووه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان به فیتی موخابه‌راته‌كانی ده‌وروبه‌ر شه‌ڕتان به سه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌پاند و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر شه‌هید كران؟
ئه‌وان ده‌ڵێن نزیكه‌ی هه‌شتا گه‌ریلا له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌دوشه‌ش له هه‌ولێر كوژران، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان راست بێ، پرسیار ئه‌وه‌یه: هه‌شتا گه‌ریلا له ناو شاری هه‌ولێر چیان ده‌كرد؟ ئه‌گه‌ر بۆ پیلان نه‌بووبێت ئه‌و چه‌كدارانه بۆ له هه‌ولێر بوون؟، ده‌یان ساڵه زه‌وی و موڵكی خه‌ڵكیان له سه‌ر سنووره‌كان داگیركردووه و باج له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و ژن و منداڵ ده‌رفێنن و بازرگانی موخه‌ده‌رات ده‌كه‌ن، كێ مافی ئه‌وه‌ی به ئێوه داوه هه‌رێمی كوردستان داگیر بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن بۆ ناچنه جوگرافیا و شوێنه‌كانی خۆتان چالاكی بنوێنن، ئه‌وه پیشان ده‌دات كه ئێوه به مه‌به‌ست و بۆ سه‌ر ئێشه و رێگه‌گرتن له سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت له باشوور، راسپێردراون. كه‌س له بیری ناچێت كه له دوای شاڵاوی ئه‌نفال له دژی گه‌لی كورد له باشوور له بری ئه‌وه‌ی به‌رگری له باشوور بكه‌ن كۆیلایه‌تی رژێمتان هه‌ڵبژارد و بۆ سه‌لماندنی نۆكه‌ریتان بۆ به‌عس چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی باشوورتان دایه ده‌ست به‌عسییه‌كان، وه‌ك محه‌ممه‌د حه‌مدی و ئیدریس (ئه‌حمه‌د كادیر) و نزار محه‌ممه‌د خرابی و سه‌عدوللا ئاڤده‌ل و خالید وه‌رملی و نزمی وه‌رملی. ئه‌ی كێ له خوێنی ئه‌وانه بپرسێت؟ پارتی چاره‌سه‌ری و په‌كه‌كه با وه‌ڵام بده‌نه‌وه ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌تان بۆ دایه ده‌ست به‌عس؟ ئه‌وه ئێوه ده‌بێ بدرێن به دادگای گه‌ل؟ ئه‌ی ژن و منداڵی گوندی دێزۆ چ گوناهێكیان كردبوو كه شه‌هیدتان كرد و دواتر له نێو خانووه‌كانیاندا، سوتاندتان؟ ئه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكه بێ گوناهه چۆن ده‌ده‌نه‌وه كه به هۆی مینه‌كانی ئێوه له‌سه‌ر رێگاكان شه‌هید و بریندار بوون. ئه‌ی چۆن وه‌ڵامی كادر و ئه‌ندامه‌كانتان له هه‌ر چوار پارچه ده‌ده‌نه‌وه كه ته‌سفیه و تیرۆرتان كردوون، چونكه زانیوتان ئێوه به دوای چین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان كارناكه‌ن. له كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته ئه‌م سه‌رلێشێواوانه سنووری خۆیان بزانن، ئیتر به‌سه شه‌ڕ فرۆشتن به پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌بر و دان به خۆداگرتنی ئێمه‌ش سنووری خۆی هه‌یه.
ئێستا جه‌ماوه‌ری كوردستان زۆر باش له ئێوه و ماهییه‌ت و ئامانجه‌كانتان گه‌یشتوون. ئێوه ته‌نیا بۆ تێكدان هاتوون و كاری سه‌ره‌كیتان ئه‌وه‌یه رێگه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كورد بگرن، به‌ڵام خه‌یاڵتان خاوه و گه‌لی كوردستان زۆر له‌وه به‌هێزتره، بكه‌وێته داوی نۆكه‌ری بێگانه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان
2014/5/17
