تاكسیه‌ك له ناو ماجدی مۆڵ گڕ ده‌گرێت
شێخ كافی عه‌بدولقادر، ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به رايگه‌یاند: له‌ناو گۆڕه‌پانی سۆپه‌رماركێتی ماجدی مۆڵ له شاری هه‌ولێر تاكسیه‌ك له جۆری سه‌نی به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكیه‌وه گڕ ده‌گرێت.
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن".
روونیكرده‌وه: ئاگره‌كه جگه له گه‌یاندنی زیانی مادی به ئۆتۆمبێله‌كه، زیانی گیانی و زیانی دیكه‌ی لەناو گۆڕەپانەکەدا به‌دواوه نه‌بووه.
سۆپه‌رماركێتی ماجدی مۆڵ یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سۆپه‌رماركێته‌كانی شاری هه‌ولێر.
خه‌ندان
