كۆبوونەوەكەی پارتی و یەکێتی دواخرا

كۆبوونەوەكەی پارتی و یەکێتی دواخرا
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2014، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، کۆبوونەوەکە هەڵوەشاوەتەوە.

هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری رووداو لەو شوێنەی بڕیاربوو کۆبوونەوەکەی لێبکرێت، گوتی:”لەسەرداوای یەکێتی کۆبوونەوەکە هەڵوەشاوەتەوە و رەنگە لەناو خۆیاندا رێکنەکەوتبن."

مەحمود محەممەد ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە تاوەکو ئێستا یەکێتی رێکنەکەوتووە لەسەر کاندیدیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتی عیماد ئەحمەدی ناردووە و داوای لێکردوون کە کۆبوونەوەکە نەکرێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەو زانیاریانەشی رەتکردەوە کە گوایە پارتی پێشنیازی کردنی ئاسایشی بە وەزارەتێکی سەربەخۆ کردبێت.
یەکێتی نیشتیمانیش لەلایەن خۆیەوە رایگەیاندووە کە هۆکاری نەرۆشتنیان بەهۆی پەسەندکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بووە.






رووداو
Top