پڕۆسەی جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگدانی تایبەت لەسلێمانی کۆتایی هات

پڕۆسەی جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگدانی تایبەت لەسلێمانی کۆتایی هات
پڕۆسەی جیاکردنەوەو ئەژمارکردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی کۆتایی هات. چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ کۆتای هاتنی پڕۆسەکە ڕابگەیەندرێت.



بەپێی ئەو زانیاریانەی لە هۆڵی هەڵگورد عارفەوە دەست ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر کەوتووە، پڕۆسەی جیاکردنەوەو ژماردنی لە %٩٩ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و %١٠٠ی پڕۆسەی جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆتایی هاتووە.



لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٧٢ هەزار کەس لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و نەخۆشی ناو نەخۆشخانەکان مافی دەنگدانیان هەبووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە حەفتاو یەک هەزار کەس لە هەڵبژاردن دا بەشداریان کردوە.
Top