راوێژكاری پێشووی شا عه‌بدوڵڵا: سه‌رۆك بارزانی له ڕه‌مزه دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
ڕاوێژكاری پێشووی شا عه‌بدوڵڵای پاشای ئوردن و وه‌زیری پێشووی ڕۆشنبیری ئه‌و وڵاته، ساڵح قه‌ڵاب، له ههڤپهیڤێنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان له‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: "مه‌سعوود بارزانی ته‌نیا هێماو سیمبولی كورد نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌ناو و، ڕه‌مزه دیاره‌كانی ناوچه‌كه به گشتی، به تایبه‌تی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه هه‌موو جارێك سه‌ركه‌وتوانه ده‌یگێرێت.
به‌م دواییه سه‌ردانی ئامه‌دی كرد و له‌گه‌ڵ ئۆردۆغان كۆبوویه‌وه و ڕۆڵی ئه‌و زۆر به‌رز ده‌نرخێنرێت له ڕووی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه و له توركیایشدا، هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌ی كوردنشین له سووریا، بۆیه ئه‌و به‌ڕێزه ڕۆڵی دیار و سه‌ره‌كی ده‌بینێت وه‌ك ڕه‌مز و هێمایه‌ك و له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و ناوچانه‌دا دره‌وشاوه‌یه، هه‌روه‌ها له‌م سه‌ردانه‌دا بابه‌تێكی گرنگ قسه و باسی له‌باره‌وه كراوه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی "تیرۆره" كه له سووریا و له ئه‌رده‌ن كه كاریگه‌ریی مه‌ترسی بۆ سه‌رهه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاتی ئوردن قه‌لاب ده‌ڵێت: "ئه‌م په‌یوه‌ندیانه زۆر كۆنن، بۆ سه‌رده‌می خوالێیخۆشبێت شا حوسێن و مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوولا هه‌بوو، شای ئوردن له ڕووی پشتیوانیی سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌وه ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی له گه‌لی كورد له عێراق ده‌كرد، بۆیه شانشینی ئوردن هه‌ڵوێستێكی چه‌سپاو و نه‌گۆڕی هه‌بووه له‌هه‌مبه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كۆنن و چه‌ند جارێك به‌رپرسانی ئوردن سه‌ردانی مه‌لامسته‌فای بارزانی‌یان كردووه، هه‌روه‌ها تا ساڵی 1964 له ڕێگای جه‌نابی مه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌وه به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ڕادهسپێرا بۆ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و ئوردن .
