هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەسەندكرا
دوای گفتوگۆی په‌رله‌مان ماده‌ی یه‌كه‌م به‌مجۆره په‌سه‌ند كرا (پێویسته دوای ناولێنانی له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری رابسپێردرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت) ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر ده‌بوو دوو كاندید وه‌ك سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رابسپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
هه‌رله‌و دانیشتنه‌دا مادده‌ی دووه‌م ره‌تكرایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی 30 رۆژ كابینه‌یه پێكبهێنن.
له ماده‌ی چواره‌می یاساكه‌دا هاتووه ئایا هه‌مواركردنه‌كه له رۆژی ده‌رچوونی جێبه‌جێ بكرێ یان دوای بڵاوبونه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان، دواتر ئه‌م مادده‌یه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌مشێوه‌یه په‌سندكرا یاساكه له رۆژی ده‌رچونی جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان.
دوای خوێندنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی یاساكه ،كۆی پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌كه خرایه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
ئه‌و یاسایه دوای په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌مه‌ش ئه‌و هه‌مواركردنه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م كاری پێناكرێت، به‌ڵكو بۆ چوارساڵی تر ده‌بێت.
خه‌ندان
