سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکاتەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکاتەوە
دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لەناوچەی ڕەبیعەی سەر بە پارێزگەی مووسڵ، چوار هاووڵاتی کوردی ئێزدی بە دەستی چەپەڵی تیرۆریستان شەهید کران، تا ئێستا سەدان خانەوادەی کوردی ئێزدی بۆ پاراستنی گیانیان شوێنی کاریان بەجێ دەهێڵن و ڕوودەکەنەوە ئەو ناوچانەی کە لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە ئاساییشیان دابین کراوە.

ناچارکردنی کوردی ئێزدی بۆ بەجێ هێشتنی ناوچەکانی ڕەبیعە پیلانێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستانە و لە ئەنجامی ڕق و بوغزی دوژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیانە.

ئێمە زۆر بەتوندی ئەو تاوانانەی دژی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی ئەنجام دەدرێن مەحکوم و شەرمەزار دەکەین. پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیری و هاوکارییەک بۆ ئەو ئازیزانە دابین بکات.



سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

12ـی 5ـی 2014

Top