پێوه ندی ئێستای نێوان مسعود بارزانی و شا عه بدوڵڵا درێژه پێده ری په یوه ندی نێوان شا حوسین و مه لا مسته فا بارزانی یه

پێوه ندی ئێستای نێوان مسعود بارزانی و شا عه بدوڵڵا درێژه پێده ری په یوه ندی نێوان شا حوسین و مه لا مسته فا بارزانی یه
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان ساڵح قەلاب راوێژكاری پێشووی شای ئەردەن گوتی: ئەم پێوەندییانە زۆركۆنن، لەراستیدا بۆ سەردەمانی خوالێیانخۆشبێت شا حوسێن و مەلا مستەفای بارزانی دەگەڕێتەوە، ئەوكاتە پێوەندیی بەردەوام لە نێوان هەردوو لادا هەبووە، شای ئەردەن لە رووی پشتیوانیی سیاسی و مانەوییەوە ئەوپەڕی پشتیوانی لە گەلی كورد له عێراقدا دەكرد، بۆیە شانشینی ئەردەن هەڵوێستێكی چەسپاوو نەگۆڕی هەبووە لەهەمبەر مافەكانی گەلی كورد، لەبەر ئەوە دەڵێم ئەو پێوەندییانە كۆنن و چەند جارێك بەرپرسانی ئەردەن سەردانی (مەلا مستەفای بارزانی) یان كردووە، هەروەها ههتا ساڵی 1964 له رێگهی جهنابی مهلا مستهفا بارزانیهوه بەڕێز جهلال تاڵهبانب رادهسپێرا بۆ توندوتۆڵكردنی پێوەندیی نێوان كورد و ئوردن،ههر بۆیه ئەم پێوەندییانە لە ساڵانی نەوەدەكانیشەوە زیاتر پتەوتربوون .

هەروەها ساڵح قەڵاب گوتی: ئەم سەردانە لە قۆناغێكی هەستیاردا هاتووە كە دەبوایە ئەنجام بدرێت، كە ئێوە دەزانن بارودۆخی عیراق رۆژ بە ڕۆژ پشێوو ئاڵۆزتر دەبێت، هەروەها ناكۆكی زۆری هەمەلایەن سەری هەڵداوە، هەڵوێستی ئەردەنیش هەمیشە بەو شێوەیەیە كە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكاندا بووە بە رێگەی ئاشتیانەو دیالۆگ و لێكگەیشتن، چونكە ساڵانێكی زۆر بەهۆی كوشتارو شەڕو شۆڕەوە بە هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە و مەینەتییەكی زۆر رووی لەو وڵاتە كردووە، بۆیە نابێ كارەساتی جینۆسایدی وەك هەڵەبجە جارێكی دیكە دووبارە بێتەوە چ لە كوردستان یان لە هەر بەشێكی دیكەی عیراق، لەبەر ئەوە پێویستە سەرجەم كێشەكان بە وتووێژ چارەسەر بكرێن، هەروەك دەزانن ناكۆكی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار هەیە ئەم ناكۆكییەش دەبێ بە دیالۆگ چارەسەربكرێت.

شایانی باسە قەڵاب باسی بارودۆخی عێراقیش كرد و گوتی: لە راستیدا بارودۆخی عیراق مەترسیدارو نا سەقامگیرە بە شێوەیەكی گشتی، دەستتێوەردانی دەرەكی لەئارادایە، ئەم دەستتێوەردانە رۆڵی سەرەكی و خراپ دەگێڕێت لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەم وڵاتەدا، بۆیە بە ئاشكراو راشكاوی دەڵێم ئەو سیاسەتەی نوری مالیكی پەیڕەوەی لێ دەكات ئەزموونێكی شكستخواردوو وێرانكەرەو عیراقی پارچە پارچە كردووە.

درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (976) دا بخوێنەوە.

Top