واده‌ی پێدانی موچه‌ی مانگی چوار ده‌ستنیشانكرا
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان راگه‌یاند،" له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ لای ره‌شید تاهیر، بریكاری وه‌زیری دارایی هه‌رێم بۆ به‌ئاگابوون له واده‌ی پێدانی موچه‌ی مانگی چوار، ره‌شید تاهیر پێی راگه‌یاندوون كه دوو رۆژی دیكه موچه‌ی مانگی چوار دابه‌شده‌كرێت و له‌نێویاندا موچه‌ی مامۆستایانیش ده‌درێت".
وتیشی: مامۆستایان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه بریكاری وه‌زیری دارایی هه‌رێم واده‌ی پێدانی موچه‌ی مانگی چواری ده‌ستنیشان كردووه، بۆیه پێویسته مامۆستایان به‌ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی خۆیان هه‌ستن كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان.
ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌دواكه‌وتنی موچه‌كانیان.
هاوكات فه‌رمانبه‌ری چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیش له‌شاری سلێمانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و بایكۆتی كاركردنیان كرد.
خه‌ندان
