بكوژانی شۆفێری تاكسییەكانی كەركووك سەر بە قاعیدەن

 بكوژانی شۆفێری تاكسییەكانی كەركووك سەر بە قاعیدەن
ئەو دەستگیكردنی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە كوشتنی 16 شۆفێری تاكسی شاری كەركووك، دوای 6 مانگ لە لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكان دەركەوتووە سەر بە رێكخراوێكی قاعیدەن.

رۆژی شەممە 10ی ئایاری 2014 لەسەر رێگای كەركووك - سلێمانی لە نزیك گوندی (كانی شەیتان) ژمارەیەك تەرمی شۆفێری تاكسی دۆزرانەوە، كە دانیشتووی شاری كەركووكن، كە بەر لە 11 مانگ لەلایەن چەند كەسێكەوە كوژراون.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو كەسانەی كە تاوانبارن بەو كوشتنی ئەو شۆفێرانە ژمارەیان زۆرە، تاوەكو ئێستاش 9 كەسیان دەستگیركراون".

ئەو سەرچاوەیەی ئاسایش، كە نەیوست ناوی بهێنرێ گوتیشی "لەنێو دەستگیركراوەكاندا 3 تۆمەتباری سەرەكی دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە، بەڵام هێشتا كەسی دیكە ماوە دەستگیر بكرێن".

ئەو باخەی كە تەرمی شۆفێرەكانیان تێدا حەشاردراوە خاوەنەكەی كوردەو بەگوتەی ئاسایش، "بكەری سەرەكی تاوانەكەیەو بەمەبەستی هاوكاریكردنی رێكخراوی ئەلقاعیدە شۆفێری تاكسییەكانی كوشتووە و ئۆتۆمبێلەكانیشی رەوانەی رێكخراوەكە كردووە".

دوای 11 مانگ تەرمی 16 شۆفێری تاكسی دانیشتووی شاری كەركووك لە دوو جێگای جیادا دۆزرانەوە، تەرمی 5 لەوانە لەنزیك قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بوون و 11 تەرمی دیكەشیان لە باخێكی نزیك گوندی كانی شەیتانی هەمان سنوور دۆزرانەوە.








رووداو
Top