مینێكی دژه كه‌سی له حاجی ئۆمه‌ران هاوڵاتیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كرده قوربانی
وه‌ك به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی چۆمان باسی لێوه‌كرد، له ناوچه سه‌ر سنوورییه‌كان ژماره‌یه‌ك له كوردانی رۆژهه‌ڵات له گونده‌كان كرێكاری ده‌كه‌ن و به هۆی ناشاره‌زانەبوونی یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه به ناوی واحید عه‌لی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، دانیشتووی خانێی رۆژ هه‌ڵات ده‌چێته ناوچه‌یه‌كی پیس بوو به‌مین له گوندی ئاڵانه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و مێنێكی جۆری ڤاڵمارای پیادا ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.
لای خۆشیه‌وه به‌رێوه به‌ری ته‌ندروستی چۆمان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: بریندارێكی رۆژهه‌ڵات كه مینی پیادا ته‌قیبوویه‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و دوای پێدانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌هۆی په‌رینی قاچی چه‌پی و بریندار بوونی به‌شی زۆری جه‌سته ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر كرا.
