نوێنەرێکی کورد مەرجەکانی کورد بۆ بەشداربوون لە حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات

نوێنەرێکی کورد مەرجەکانی کورد بۆ بەشداربوون لە حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات
پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی مەرجەکانی کورد بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات کە بریتین لە پابەند بوون بە دەستوور و گەرەنتی جێبەجێ کردنی داخوازیەکانی کورد.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی، ئازاد زەینەڵ، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گووتی: "مەرجی ئێمە بۆ بەشداربوون لەحکومەتی داهاتووی عێراق ئەوەیە کە دەبێت گەرەنتی وەربگرین سەرۆک وەزیران پابەند بێت بە دەستوور و شەریکی ڕاستەقینەی حکومەت بین. هاوکات داخوازیە دەستووریەکانیشمان جێبەجێ بکرێت".



گوتیشی: "ئێمە کێشەی شەخسمان نییە،ئەوەندەی کێشەمان داخوازیەکانی کورد و پابەند بوونە بە دەستووری عێراق چونکە لە ڕابردوودا ئەزموونی تاڵمان بینی لەگەڵ هەندێک لایەن".



ڕاشیگەیاند: "داخوازیەکانی کورد ڕوون و ئاشکران. هیچ یەکێک لە داخوازیەکانیشمان لە دەرەوەی دەستووردا نەبووە و هەمووی لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا بووە،بەڵام تاکو ئێستا جێبەجێ نەکراون".
Top