لەمساڵدا پازدە کرێکار لە شوێنی کارکردنیان لە سلێمانی گیانیان لەدەست داوە

لەمساڵدا پازدە کرێکار لە شوێنی کارکردنیان لە سلێمانی گیانیان لەدەست داوە
لە پێنج مانگی رابردوو دا لەسنووری پارێزگای سلێمانی پانزە کرێکار لە شوێنی کارکردنیان لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.



سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لەپارێزگای سلێمانی"عوسمان زیندانی" لە لێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:"کۆی ئەو کرێکارانەی لەمساڵدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە تاکو ئێستا گەیشتۆتە پازدە کرێکار".



عوسمان زیندانی گووتی:"گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە بەرچاوەی کرێکار زەنگێکی ئێجگار مەترسیدارە بۆ سەر ژیان و گوزەرانی کرێکارەکانی دیکە".



ناوبراو رایگەیاند:"زۆربەی کرێکارەکان بەهۆی نەبوونی هۆیەکانی سەلامەتی لە شوێنی کارەکەیان گیانیان لەدەست داوەو ئێمە چەندین جار داوامان لەحکومەت کردوە بۆ دابین کردنی هۆیەکانی سەلامەتی گیانی کرێکاران، فشار بخەنە سەر خاوەن کارەکان.
Top