تیرۆریستێك لە نێوماڵێكدا خۆی تەقاندەوە

تیرۆریستێك لە نێوماڵێكدا خۆی تەقاندەوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند: لە شارەدێی عەباسی لە باشووری شاری كەركووك، تیرۆریستێك لە نێو ماڵی ئەفسەرێكی پۆلیسدا خۆی تەقاندەوە و 7 كەسی لە ئەندامی خێزانێك بریندار كرد .


سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لە شارەدێی عەباسی لە باشووری شاری كەركووك، تیرۆریستێك لە ماڵی ئەفسەرێك بەناوی سەگر سەبعاوی، خۆی تەقاندەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو تیرۆریستەدا، ناوبراو لەگەڵ شەش كەسی دیكەی ئەندامی خێزانەكەیان برینداربوون و خانووەکەیان ڕووخا.



سەرچاوەكە گوتی: لە نێو بریندارەكاندا دادوەر عیماد سەبعاویشی تێدا بووە كە كاندیدی لیستی جەبهەی ئینقازبوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر پارێزگای كەركووك .
Top