هاوكاریكردنی پەناخوازانی رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و لە دۆمێزیش 40 دوكان بەسەر پیشەوەرانی كەمپەكەدا دابەشكرا
رۆژی 5-7/5/2014 لە دوو هەڵمەتدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی رایز هەستان بەدابەشكردنی شەربەت و ئیندۆمی بەسەر پەناخوازانی كەمپی ئاكرێ كە تیایدا 306 خێزانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان سوودمەندبوون، هاوكات لەكەمپی قوشتەپەش بەهەمانشێوە شەربەت بەسەر 936 پەناخوازدا دابەشكرا.
لەلایەكی دیكە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو رەخساندنی هەلی كار بۆ پەناخوازانی رۆژئاوای كوردستان و پەیداكردنی بژێوی ژیانیان، هەستا بەدروستكردنی 40 دوكان بۆ پیشەگەرانی كەمپی دۆمێز، بۆ ئەوەی لەناو كەمپەكەدا كاری فرۆیشتنی شتومەك ئەنجام بدەن.
