دۆزینەوەی تەرمی ١١ شۆفێری بزربوو
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "لە شارەدێی کۆپاڵەی سەر بەشاری سلێمانی ئاسایشی کەرکووک و سلێمانی تەرمی ١١کەس لەو شۆفێر رفێندراوە کەرکووکیانەیان دۆزییەوە کە شوفێری تەکسی بوون و لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک سلێمانی رفێندران بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە، لە ئێستادا تەرمی ئەو شۆفێرانە رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد: "بڕیارە بەیانی نەجمەددین کەریمی پارێزگاری کەرکووک کۆبوونەوە لەگەڵ خانەوادەی کوژراوەکان بکات و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنامەوانیدا لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە ئاشکرای بکات کە ئەو کەسانە ئەوانەنن کە لە ساڵی٢٠١٣ بەخۆیان و به ئۆتۆمبێلەکەیانەوه رفێندرابوون."
لە ساڵی٢٠١٣ لەلایەن گروپێکەوە ١٧شۆفێر بەخۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان رفێندران و ماوەی سێ مانگ دەبێت تەرمی ٥کەسی دیکە دۆزرایەوە لەلایەن ئاسایشەوە کە لە نزیک ئاوە تەقیوەکەی نێوان چەمچەماڵ تەکیە دۆزرانەوە.
