ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و دهۆك
پەیامنێری رووداو لە شاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 62 رەزمی دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمانی عێراق جیاكراوەتەوە، كە هەر رەزمێك لەنێوان 730-750 فۆرمە. ئەنجامەكەش بەمشێوەیە:
پارتی 17205، یەكێتی 5596، گۆڕان 2292، كۆمەڵ 783، یەكگرتوو 195.
پەیامنێری رووداو ئەوەشی راگەیاند كە بڕیارە دوانیوەڕۆ دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا بكرێت.
لە شاری دهۆكیش لە دوێنێ هەینی 9-5-2014 پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگدانی تایبەت دەستیپێكردووەو بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە دوێنێوە تاوەكو كاژێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 4221 دەنگ بۆ پەرلەمانی عێراق جیاكراوەتەوەو ئەنجامەكەی بەمشێوەیە:
پارتی 3270، یەكێتی 253، یەكگرتوو 207، گۆڕان 122، پووچەڵ 207.
رووداو
