سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی ڕۆژی ئەورووپا دەكات
لەو مەراسیمەدا کە نێردەی یەكێتیی ئەورووپا بۆ عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراقی فیدڕاڵ و ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتار و وەزیران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ئامادەی بوون، هەریەک لە باڵیۆز خاتوو یانا هایبەسكۆڤا نێردەی یەكێتیی ئەورووپا بۆ عێراق و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نیكولای ماڵدینۆڤ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتاریان پێشکەش کرد و لە کۆتایی مەراسیمەکەدا سەرۆک بارزانی و نێردەی یەكێتیی ئەورووپا بۆ عێراق کێکی یادەکەیان بڕی.
